رۆمانی "گرای" فرۆشی زۆره‌

رۆمانی
دوا به‌شی زنجیره‌ی رۆمانی "فیفتی شیدز ئۆف گرای" له‌ ماوه‌ی چوار رۆژدا فرۆشی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد.

تۆڕی هه‌واڵی "سكای نیوز" بڵاویكردۆته‌وه‌، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌ كه‌ له‌ نووسینی خانمه‌و نووسه‌ری ئیرۆتیكی، ئه‌ی. ئێڵ جێمس ـه‌، له‌ ماوه‌ی چوار رۆژدا 1.1 ملیۆن كۆپیی چاپكراو، ده‌نگی و ئه‌لیكترۆنی لێ فرۆشراوه‌.
به‌هۆی زۆری فرۆشی ئه‌م به‌رهه‌مه‌، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی "فینتاج بۆكس" كه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌، یه‌ك ملیۆن كۆپی كاغه‌زی دیكه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی چاپكرده‌وه‌.
به‌شی نوێی ئه‌م زنجیره‌ رۆمانه‌ كه‌ به‌ناوی "گرای"یه، له‌ رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی "ئه‌مازۆن"ـه‌وه‌ وه‌ك پڕفرۆشترین به‌رهه‌می ئه‌لیكترۆنی له‌مساڵدا ده‌ژمێردرێت.
سێ به‌شی رابردووی ئه‌م زنجیره‌ رۆمانه‌، پێشتر 125 ملیۆن كۆپی به‌ 52 زمانی جیهانیی لێی فرۆشراوه‌.

Top