كۆتوبه‌ندی سه‌ر په‌یامه‌كانی نور هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌

كۆتوبه‌ندی سه‌ر په‌یامه‌كانی نور هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌
دادگای باڵای ده‌ستووریی توركیا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌ند مادده‌یه‌ك له ‌پاكێجێكی یاسایی 150 مادده‌یی ده‌ركرد كه‌ حكومه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا به‌بیانووی باشكردنی مه‌رجه‌كانی كاری كرێكارانی كانه‌كان، دوابه‌دوای روداوی تراژیدی سۆما، ده‌ریكردبوو.

پێشتر پارتی گه‌لی كۆماری كه‌ گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایه‌ تانه‌ی په‌یوه‌ندیداری پێشكه‌ش به‌ دادگای ده‌ستووری باڵا كردبوو و روونیشكردبووه‌وه‌ كه‌ 23 هه‌مواركردنی ئه‌و پاكێجه‌ یاساییه‌ نوێیه‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوورن.

پارته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوبوو كه‌ مادده‌ی تایبه‌ت به‌ قۆرخكردنی مافی له‌چاپدان و بڵاوكرنه‌وه‌ و دابه‌شكردنی كتێبه‌كانی په‌یامه‌كانی نوری به‌دیعو ‌لزه‌مان سه‌عید نو‌ورسی یه‌كێك بووه‌ له‌و ماددانه‌ی تانه‌ی له‌دژ داوه‌.

پاش ئه‌و تانه‌یه‌ دادگای ده‌ستووری بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مواركردنانه‌ی ده‌ركرد كه‌ له‌سه‌ر یاسای كاره‌ ئایدۆلۆجی و هونه‌رییه‌كان كراون و جه‌ختیشكرده‌وه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئازادی فیكر و مافی خاوه‌ندارێتییه‌ن كه‌ ده‌ستوور دابینیكردووه‌.

























خه‌ندان
Top