ئەكتەرێكی سعودی هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت

ئەكتەرێكی سعودی هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت
ئەكتەرێكی سعودی دوای ئەوەی كۆمێدیای وەك چەكێك بەرامبەر بە رێكخراوی داعش بەكارهێنا، هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە.

ناسر ئەلقەسبی كە لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی "سێلڤی"ـدا رۆڵی سەرەكی دەگێڕێت، لە یەكێك لە ئەڵقەكانیدا بەشێوەیەكی كۆمێدی رەخنە ئاراستەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش دەكات.

ئەم بەرهەمە كە لە كەناڵی ئاسمانی ئێم بی سی پەخش دەكرێت، ئەلقەسبی لەبارەیه‌وە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بەرهەمەكە هەرچەندە بەشێوەیەكی گاڵتەئامێز پێشكەش دەكرت، بەڵام پەیامەكەی زۆر جددییە.

ئەوەشی خستە روو، لایەنگرانی داعش هەر لە سەرەتاوە هەڕەشەی كوشتنیان لێكردووە، بەڵام ئەمە ئەو ناترسێنێت.
Top