خانمە گۆرانیبێژێکی بیلارووسیا خەڵاتی "بی بی سی کاردف 2015" بەدەستهێنا
![خانمە گۆرانیبێژێکی بیلارووسیا خەڵاتی](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/xbbla.png )
تۆڕی هەواڵی "بی بی سی" بڵاویکردۆتەوە، کۆچەر لەگەڵ 19 کەسدا لەسەر ئاستی جیهاندا رکابەری بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە هونەرییە دەکرد.
کۆچەر جگە لە نازناوەکە، بڕی 15 هەزار پاوەندیشی پێ دەبەخشرێت و گۆرانییەک لە ئاوازی جۆن لۆن لە ئاهەنگی موزیکی "بی بی سی برۆمز 2015"ـدا پێشکەش دەکات.
ئەم پێشبڕکێیە لە ساڵی 1983ـدا دامەزراوە و ساڵانە خەڵات بە گۆرانیبێژانی کلاسیکی و بەرهەمەند دەبەخشێت.