وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: ئه‌وانه‌ی فێڵ و قۆپیان كردووه وانه‌كانیان به كه‌وتوو بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه: هه‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له كاتی تاقیكردنه نیشتمانی و وه‌زارییه‌كانی قوتابیان و خوێندكاران‌دا، زۆرترین شمشێر و خه‌نجه‌ری لێ تیژ كراوه‌ته‌وه بۆ دژایه‌تیكردنی و ئه‌مساڵیش كه‌سانی فێڵاوی و ته‌مه‌ڵی ناو پڕۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له ده‌ره‌وه به مه‌به‌ستی بازرگانی پشتی فێڵكاران ده‌گرن، كه‌وتوونه‌ته ته‌قه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه گوایا ئه‌مساڵ فێڵكردن و قۆپی زۆرتر بووه.
ده‌شڵێت: "پێویسته له‌مه‌ودا كه‌مێك به ویژدانه‌وه (ئه‌گه‌ر مابێت) له‌م پرسه بڕوانرێت و لۆجیكیانه بیر له بابه‌ته‌كه بكرێته‌وه، چونكه زۆرێك له به‌كاربه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌تایبه‌تیش به‌كاربه‌رانی (فه‌یسبووك)، ده‌ستیان به درۆ و بووختان كردووه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زیره‌كه‌ی، ئه‌مه له كاتێكدایه كه د. پشتیوان سادق، تاكه وه‌زیری ناو هه‌موو كابینه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه كه سه‌ره‌ڕای بوونی لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌زاره‌ت، لیژنه‌ی تایبه‌تی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانیشی داناوه تا به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ كێشه و رووداوی نه‌خوازراو بكرێت و پێشی فێڵ و نادادپه‌روه‌ری له هێنانی نمره بگرێت".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده روونیشیده‌كاته‌وه: ئه‌مساڵ رێژه‌ی به‌كاربه‌رانی فه‌یسبووك له هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی رابردوو زیاتره و به‌م پێیه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ی كێشه و دیارده‌كان له ساڵانی رابردوویش زیاتر ده‌بێت.
ده‌شڵێت: "ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی كه فێڵیان كردووه و قۆپیان پێگیراوه، هه‌موو وانه‌كانیان به كه‌وتوو بۆ هه‌ژمار كراوه، بۆ شاردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ڵی و فێڵ و نووشستییه‌كانیان، گه‌وره‌ترین پڕوپاگه‌نده دژی وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن و به پاره و پاڕانه‌وه داوا له هاوڕێ فه‌یسبووكییه‌كانیان ده‌كه‌ن تا پڕوپاگه‌نده‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: هۆكارێكی دیكه‌ی جددی و دیاری زیاتر ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م فێڵ و قۆپییه‌كردنه، بۆ پێداگری و به‌دواداچوونی زیاتری وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌رده‌وام پێداگری له‌سه‌ر ئاشكراكردن و لێپێچینه‌وه‌ی فێڵكاران و یارمه‌تیده‌رانیان ده‌كاته‌وه و به دڵنیاییشه‌وه سزا و كه‌وتنی ته‌واوه‌تی بۆ دیاری كردوون، بۆیه له چاو ساڵانی رابردوو ئه‌م پرسه زیاتر ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
راشیده‌گه‌یه‌نێت: "بۆیه به دڵنیاییه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌و په‌ڕی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاری، هه‌وڵی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له هێنانی نمره و دادپه‌روه‌ری له نێوان هه‌موو قوتابیان و خوێندكاران ده‌دات و له به‌رامبه‌ریشدا پێویسته خه‌ڵك و قوتابییه خه‌مخۆر و ده‌رسخوێنه‌كان به ویژدانه‌وه له‌م خه‌مخۆرییه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده بڕوانن و دڵیان به‌وه خۆش بێت كه گه‌نده‌ڵییه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن و هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه مافی منداڵه‌كانیان نافه‌وتێت و له به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌ی كه فێڵی كردووه بۆ ساڵی دواتر ده‌هێڵدرێته‌وه و به‌مه‌یش رێگه بۆ قوتابی و خوێندكارێكی دیكه‌ی خۆماندووكه‌ر و دڵسۆز واڵاتر ده‌بێت تا بگات به هیواكانی".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌وه بڵاو كرایه كه پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی فرۆشراون، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین وێنه بڵاو كرایه‌وه.
خه‌ندان