تابلۆكانی هێتله‌ر له زیادكردنێكی ئاشكرادا ده‌خرێنه روو
ماڵپه‌ڕی "رووسیا ئه‌لیوه‌م" بڵاویكردۆته‌وه، به‌شێكی تابلۆكان به ره‌نگی ئاوی كێشراون و مێژووه‌كه‌یان بۆ ساڵانی نێوان 1904 تا 1922 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌مه‌كان به بڕی هه‌زار و 128 تا په‌نجا هه‌زار هو 700 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بفرۆشرێن.
هێتله‌ر له یادوه‌رییه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه له ساڵی 1907ـدا ویستوویه‌تی له ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی ڤییه‌نا بخوێنێت، به‌ڵام رێگه‌ی پێ نه‌درا.
دوای ئه‌وه‌ی بووه به سه‌رۆكی به‌هێزترین وڵاتی جیهان كه ئه‌لمانیا بوو و توانی زۆرێك له وڵاتانی جیهان داگیر بكات، له رێگه‌ی وێنه كێشانه‌وه خه‌ریكی به‌د‌یهێنانی ئاواته‌كه‌ی بوو كه ببێته شێوه‌كار.
ئه‌م به‌رهه‌مانه له پێشانگای نۆرمبێرگ نمایشكران و له خانه‌ی فیدله‌ر بۆ زیادكردنی ئاشكرا بۆ فرۆشتن ده‌خرێنه روو.