"ڤیکتۆریا" شەش خەڵاتی بەدەستهێنا

فیلمی سینەمایی "ڤیکتۆریا" توانی شەش خەڵاتی سینەمایی لە فیسیتڤاڵی فیلمی بەرلین بەدەست بێنێت، لەوانە خەڵاتی باشترین فیلم.

ئاژانسی "رۆیتەرز" بڵاویکردۆتەوە، ئەم فیلمە کە چیرۆکێکی تراژیدیایی هەیە، باس لە کچێکی پیانۆەژن بەناوی ڤیکتۆریا دەکات، لەبەر بێکاری دەیەوێت لە وڵاتی ئیسپانیاوە روو لە وڵاتی ئەڵمانیا بکات.

ئەم فیلمە کە لە دەرهێنانی سێباستیان شیپەرـە، جگە لە خەڵاتی باشترین فیلم، توانی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر، باشترین ئەکتەری ئافرەت و پیاو، باشترین وێنەگرتن و باشترین موزیکی بەدەست بێنێت.

مافی بڵاوکردنەوەی ئەم فیلمە بە 30 دەوڵەت فرۆشراوە، بڕیاروایە لە چەند مانگی داهاتوودا لە هۆڵە سینەماییەکانی ئەمەریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئیسپانیا نمایش بکرێت.

فیلمی دیکۆمێنتاری "سیتیزن فۆر" لە دەرهێنانی لاورا بویتراس، خەڵاتی باشترین فیلمی دیکۆمێنتاری لە فیسیتڤاڵەکەدا بەدەستهێنا، تێیدا باس لە خانەنشینکراوی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکی، ئێدوارد سنۆدۆن، دەکات.
Top