تاقیكردنەوەكەی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی تەنها لە یەك وانە دەبێت

تاقیكردنەوەكەی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی تەنها لە یەك وانە دەبێت
ناوەراستی ئەم مانگە پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی تاقیكردنەوەیەك لە وانەی زمانی عەرەبی ئەنجام دەدەن و گوتەبێژی پەروەردەی رانیەش دەڵێت تاقیكردنەوەكە تەنها لەو وانەیە دەبێت و وانەكانی تر ناگرێتەوە.



یوسف ناودەشتی، گوتەبێژی پەروەردەی رانیە بە پەیامنێری راگەیاند،15 ی ئەم مانگە لەسەرتاسەری هەرێم قوتابیانی پۆلی نۆیەم تاقیكردنەوەیەكی بە شێوەی تێست لە وانەی زمانی عەرەبی ئەنجام دەدەن بەهۆی ئەوەی كە ئەمساڵ پڕۆگرامی زامنی عەرەبی ئەو پۆلەیە گۆڕاوە.

گوتیشی، بەهۆی ئەو تاقیكردنەوەیە قوتابیان و مامۆستایان لە شێوازی پرسیاری تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەم تێدەگەن كە بڕیارە دوای ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ بۆ هەموو وانەكان جگە لە پەروەردەی ئیسلامی بەڕێوەبچێت.

راشیگەیاند،ئاگاداری گشت بەڕێوەبەری قوتابخانە بنەرەتیەكانی سنوری پەروەردەی رانیەمان كردوەتەوە ئەوانەی كە پۆلی (9)ی بنەرەتیان هەیە ، بەزوترین كات سەردانی بەشی تەكنیكی پەروەدەكەمان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی نمونەیەك لە ( فۆرمی سۆما و پرسیاری تەجریبی ) ی بابەتی زمانی عەرەبی بۆ ئەوەی 15 / 4 تاقیكردنەوەكە ئەنجام بدەن.

ئەو تاقیكردنەوەیە بۆ راهێنانی قوتابیە لەسەر پرسیاری تاقیكردنەوەی نیشتمانی و لەلایەن مامۆستای بابەتەوە دەپشكندرێت و مامۆستایان ئازادن لەوەی كە نمرەكە هەژمار بكەن یان نا.
Top