به‌رهه‌مه‌كانی ده‌زگای ئاراس له‌ پێشانگایه‌كدا ده‌خرێنه‌ روو

به‌رهه‌مه‌كانی ده‌زگای ئاراس له‌ پێشانگایه‌كدا ده‌خرێنه‌ روو
27ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- له‌ پێشانگایه‌كی كتێبدا له‌ شاری هه‌ولێر، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی \"ئاراس\"" به‌رهه‌مه‌ چاپكراوه‌كانی ده‌خاته‌ روو.

ئه‌م پێشانگایه‌ كاتژمێر 10ـی به‌یانی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 28 نیسان/ ئه‌پرێل 2013، له‌ باڵاخانه‌ی ته‌نیشت ده‌زگای ئاراس له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌.

له‌م پێشانگایه‌دا ئاراس به‌رهه‌مه‌ چاپكراوه‌كانی خۆی بۆ فرۆشتن نمایش ده‌كات و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وامی ده‌بێت."
Top