چواره‌مین فێستیڤاڵی لاوی ساڵ ده‌ستیپێكرد
فێستیڤاڵه‌كه به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له هۆڵێ پێشه‌وا له وه‌زاره‌تی ررۆشنبێری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حكومی و حزبی ، رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و میدیاكاران ده‌ستی پێكرد.
به وته‌ی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان د.كاوه مه‌حموود، بۆ ئه‌م فێستیڤاڵه زیاتر له 500 دۆسییه گه‌یشتوونه‌ته وه‌زاره‌ت و 80 كه‌سی پسپۆر ئه‌و دۆسیانه‌یان هه‌ڵسه‌نگاندووه، تێیدا له 35 بواری جیاوازدا له كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه تا هونه‌ر، خه‌ڵاته‌كانیان ده‌ست نیشان كردووه.
پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی، له‌وتاری به‌خێر هێناندا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه لاوانی كورد داینه‌مۆی داهێنان و پرۆسه‌كانی به‌رده‌وامی ئازادی و پێشكه‌وتنی وڵاتن، بۆیه ده‌بێت به گرنگه‌وه هه‌نگاوه‌كانیان له‌به‌رچاو بگیرێت.
دوای ئه‌و وتارانه نمایشی گرووپه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی چواره‌می لاوی ساڵ ده‌ستی پێكرد و وا برِیاره سبه‌ی خه‌ڵاته‌كان رابگه‌یێندرێن.