كۆنفرِانسی به‌ره‌و پته‌وكردنى رۆشنبیرییه‌كى ئیسلامى هاوسه‌نگ بۆ زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ى پێگه‌ى رۆڵى ژنان له كۆمه‌لگه‌دا به‌رِێوه‌چوو
گوتارى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن كامیل حاجى عه‌لى وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى پێشكه‌ش كرا كه تێیدا تیشك خرایه سه‌ر هه‌موو ئه‌و كار و چالاكیانه‌ى كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ باشتركردنى دۆخى ژنان و به‌رزكردنه‌وه‌ى پێگه‌ى ژنان ئه‌نجامى داوه.
گوتیشی: حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان به هاوكارى هه‌موو لایه‌ك له هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ زیاتر باراستنى مافى ژنان له هه‌رێمى كوردستان له رێگاى دامه‌زاروه جیاكانیه‌وه ئه‌ویش به هاوكارى مامۆستایانى ئاینى و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى.
پاشان عوسمان موفتى گوتارى ئاماده‌كارى كۆنفراسى خوێنده‌وه‌و رایگه‌یاند: ئامانج له‌و كۆنفراسه زیاتر رێزگرتنه له ژنان له كۆمه‌ڵى كوردى دا ئه‌ویش له رێگاى بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆشنبیرى پاراستنى مافى ژنان هه‌ر وه‌ك ئامانجێكى تر‌ى ئه‌و كۆنفراسه راست كردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و دابونه‌ریته خراپانه‌یه كه له به‌رامبه‌ر ژنان بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه له نێو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا به‌یره‌و ده‌كرێت كه نه له گه‌ڵ مافى مرۆڤ و نه له گه‌ڵ ئاینى ئیسلامدا ده‌گونجێت كه به لابردنیان پێگه‌ى ژنان زیاتر به‌رزده‌كاته‌وه.
دواتر ژماره‌یه‌ك له گوتاری دیكه پێشكه‌ش كرا كه ئاماژه‌یان به گرنگی رۆڵی ئافره‌تان ده‌كرد له نا كۆمه‌ڵگه‌و به‌شداری كردنی له سه‌رجه‌م كایه جۆراو جۆره‌كان، برِیار وایه كۆنفرانسه ئه‌مرِۆش به‌رده‌ام بێت و له لایه‌ن مامۆستایانى ئاینى و پسپۆرانى ئیسلامى و رێكخراوه‌كانى ئافره‌تانه‌وه زیاتر له 15 توێژینه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت به ئامانجى به‌رزكردنه‌وه‌ى پێگه‌ى ژن له كۆمه‌ڵى كوردیدا."