كۆنفرِانسی ئێمه هه‌موومان بۆ خاكین، خاكیش بۆ هه‌موو كوردستانه به‌رِێوه‌چوو
سه‌ره‌تا فاتیح مه‌وله‌وى زاده سكرتێرى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان له گوته‌یه‌كدا ئامانجى سازدانى ئه‌و كۆنفرانسه‌ى خسته‌روو له‌پێناو گفتوگۆكردن له‌باره‌ى گوتارى نه‌ته‌وه‌یى و هه‌ستى ئینتیمابوون و گۆرینه‌وه‌ى بیرورِاى ئاماده‌بوان له‌باره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامى ئه‌و كۆنفرانسه بكرێته كارنامه‌یه‌ك و بۆ خزمه‌تكردنى زیاترى پرسه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیه‌كان كارى به‌رده‌وامى له‌سه‌ر بكرىَ.
پاشان له‌گوتارێكدا د. حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان گوتى: ئه‌گه‌ر ئه‌مرِۆ بۆ دوێنىَ زه‌مه‌نێكى دوور بێت به‌لاَم جیاوازى له ته‌حه‌دیه‌كان داوێكه و مه‌ترسییه‌كان هێشتا تىَ نه‌په‌ریوون جیاوازى بیروباوه‌رِه‌كان له‌نێوان فیداكارى دوێنێ و گه‌رِان به‌دواى ئیمتیازات و ره‌خنه‌ى رووخێنه‌ر ئه‌مه‌یه وامان لێ ده‌كا بیر بكه‌ینه‌وه بگه‌رِێنه‌وه بۆ ئه‌و رووحیه‌ته فیداكاریه‌ى كه دوێنىَ هه‌مان بوو.
هه‌ر بۆیه خوازیارى ئه‌وه بوو كه قوتابیان و خویندكاران رۆڵى دیارى خۆیان له هۆشیاركردنه‌وه‌ى تاكه‌كان و گه‌یاندنى په‌یامى یه‌كریزیی ببینن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى بیركردنه‌وه‌و هه‌ست كردن به‌لێپرسراوێتى و پته‌وكردنى یه‌كریزى گه‌له‌كه‌مان له‌خه‌بات و روبه‌رووبونه‌وه‌ى ته‌حه‌دیاته‌كان بۆ هێنانه كایه و دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى مه‌ده‌نیى و چه‌سپاندنى ته‌واوى ده‌سه‌لاَتى یاسایی و دابینكردنى یه‌كسانى دادپه‌روه‌رى و له‌و روه‌شه‌وه پاڵپشت و پشتگیری په‌رله‌مانى كوردستانى دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان سه‌ركه‌وێت و ئاینده‌ى گه‌شتر و رووناكتر بێت..
پاشان له‌باره‌ى یه‌كخستنى گوتارى نه‌ته‌وه‌یى له گه‌رمه‌ى گۆرانكاریه‌كانى سێ كوچكه‌ى عه‌ره‌ب تورك فارس هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆ قادر و شۆرِش حاجى و له‌باره‌ى ئه‌رك و كه‌مته‌رخه‌مى قوتابیان له‌به‌رده‌م هه‌ڵوێسته نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌لایه‌ن عه‌بدولرحمن سه‌دیق و بارودۆخى ئێستاى كوردستان و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر هاوكێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامى بابه‌ت پێشكه‌ش كران كه بووه مایه‌ى گفتوگۆ و گۆرینه‌وه‌ى راوسه‌رنجى ئاماده‌بوان.
"