یه‌كه‌م كاروانی چاپكردنی په‌رتووكی نوێ گه‌یشته‌ كوردستان

یه‌كه‌م كاروانی چاپكردنی په‌رتووكی نوێ گه‌یشته‌ كوردستان
21ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ دابینكردنی په‌رتووك بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن 2013- 2014 و به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێش بردنی ره‌وتی په‌روه‌رده‌ و فێركردن.
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كاروانی چاپكردنی په‌رتووك كه‌ پیكهاتووه‌ له‌ (72،679) به‌سته‌ په‌رتووكی چاپكراو به‌ زمانی كوردی شێوه ‌زاری سۆرانی قۆناغی (12) ی ئاماده‌یی به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی، له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم چاپكراوه‌ و گه‌یشته‌ كۆگای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وه‌ و له‌ وێشه‌وه‌ به‌سه‌ر كۆگای په‌روه‌رده‌ گشتییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌ گوێره‌ی پلانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رێژه‌ی چاپكردنی په‌رتووك 100% ده‌بێت، كاره‌كانی چاپكردنی په‌رتووك به‌ هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی نێوان گشت لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌نجام ده‌ده‌رێت.
Top