كۆی كورته چیرۆكه‌كانی ئاگرین چاپ و بڵاوكرایه‌وه
ئه‌م كۆ به‌رهه‌مه له 382 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره‌دا له به تیراژی 1000 دانه له چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی له هه‌ولێر چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له چاپكراوه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی گشتیی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد كه كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه چه‌ندین كتێبی بۆ نووسه‌ران و ئه‌ده‌یبان به چاپ گه‌یاندووه.
كۆ كورته چیرۆكه‌كانی ئاگرین، ئه‌م چه‌ند كۆمه‌ڵه چیرۆكه له‌خۆی ده‌گرێت كه پێشتر وه‌ك كتێب چاپك و بڵاواوكراونه‌ته‌وه: \"كوله‌مه‌رگی\"" 1969، \""گڕی كه‌فه وشكه‌كانتان دائه‌مركێنمه‌وه... \""1973، \""بابه‌نوێل تۆراوه؟!\"" 1978، \""په‌رستگا\"" 1980، \""شوان\"" 1984 و \""به‌ره‌و خۆ و دوان به زمانی گوڵ\"" 2010.
عه‌بدوڵڵا مه‌لا عه‌زیزی مه‌لا خالیدی مه‌حوی ناسراو به عه‌بدوڵڵا ئاگرین، له ساڵی 1943 له گه‌ڕه‌كی چوار باغی شاری سلێمانی له دایك بووه، خوێندنی قوتابخانه‌ی قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی تا دواناوه‌ندی له شاری هه‌ولێر ته‌واو كرردووه.
بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له \""شیعری سیاسی كوردی\""دا له كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین به‌ده‌ستهێناوه، بڕوانامه‌ی دكتۆراكه‌ی به‌ناونیشانی \""كاریگه‌ریی بیری نه‌ته‌وه‌یی له گه‌شه‌سه‌ندنی كورته چیرۆكی كوردیی كوردستانی عێراق\"" به‌ده‌ستهێناوه.
"