یه‌كه‌مین كۆنفرِانسی زانستی \" كورد و كوردستان له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا\"" ده‌ستی به كاره‌كانی كرد"
له‌رێوره‌سمی كۆنفرِانسه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكوومه‌ت په‌رله‌مانتارانی كوردستان و كونسوڵی وڵاتانی دنیا و به ده‌یان له مامۆستایانی زانكۆكانی وڵاتانی دنیا به‌شدار بوون، سه‌ره‌تا به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی كوردستان گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و راگه‌یاند: ئه‌م كۆنفرِانسه ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و 93 توێژینه‌وه‌ی زانستی له لایه‌ن مێژوونووس و ئه‌كادیمیاو مامۆستایانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و 17 وڵاتی دنیا پێشكه‌ش ده‌كرێ كه باس له مێژووی كورد و كوردستان ده‌كه‌ن له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م كۆنفرِانسه‌ش زانكۆی سه‌لاحه‌دین به هاوكاری زانكۆی ماردین رێكخراوه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌وڵه‌كانی به‌و ئاراسته‌یه چرِ كردۆته‌وه خوێندنی باڵا له كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ببات و هه‌نگاوی كرده‌نییش له‌م بواره‌دا نراوه، له چوار چیوه‌ی ریفۆرمی خوێندنیشدا په‌ره به دڵنیایی جۆری و به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاستی زانستی قوتابی و خوێندن و كاراكردنی، سسته‌می نوێی دكتۆرا پێره‌و ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ساڵانه حكوومه‌تی كوردستان برِی 100 ملیۆن دۆلار له بوودجه‌ی گشتی دابین كردووه بۆ خاوه‌ن برِوانامه‌كانی بكالۆریس بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاتانی دنیا درێژه به خوێندن بده‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی برِوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆر، تا ئێستاش 4350 قوتابی ناویان ده‌رچووه بۆ به‌ده‌ست هێنانی برِوانامه‌ی خوێندنی باڵا و له‌و ژماره‌یه‌شدا 2230 قوتابی له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی دنیا درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن.
پاشان هه‌ر یه‌ك له جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌دوو گوته‌ی جیاوازدا ئاماژه‌یان به گرنگی به‌ستنی ئه‌و كۆنفرِانسه‌دا. برِیار واشه ئه‌مرِۆ و سبه‌ی كاره‌كانی كۆنفرِانس له سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین درێژه‌ی هه‌بێت و توێژینه‌وه‌كانیش كه له‌لایه‌ن مامۆستا و شاره‌زا و مێژوونووسانی زانكۆكانی دنیا ئاماده كراون به زمانی ئینگلیزی و كوردی و تووركی و عه‌ره‌بی له باره‌ی \"" زمان و ئه‌ده‌ب، جوگرافیا، كارگێری، ره‌وشی ئابووری، هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسیی، ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، خوێندن و رۆشنبیری، كه‌سایه‌تیه دیاره‌كان، پێكه‌وه‌ژیان و په‌یوه‌ندییه‌كان، گه‌ریده و گه‌شتنامه‌كان\"" پێشكه‌ش ده‌كرێن."