به‌نرخترین كتێبی جیهان مه‌زاد ده‌كرێت

به‌نرخترین كتێبی جیهان مه‌زاد ده‌كرێت
13ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- بڕیار وایه‌ به‌نرخترین كتێبی جیهان له‌ مه‌زادێكی ئاشكرا دا بۆ فرۆشتن بخرێته‌ روو، پێشبینی ده‌كرێت به‌هاكه‌ی بگاته‌ 30 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

تۆڕی هه‌واڵی \"سكای نیوز\"" بڵاوی كردۆته‌وه‌، ئه‌م كتێبه‌ له‌ ساڵی 1640 له‌ ئه‌مه‌ریكا چاپ كراوه‌، له‌ مه‌زادێكی ئاشكرای مه‌زادخانه‌ی سوتبی له‌ شاری نیۆیۆركی ئه‌مه‌ریكی ده‌خرێته‌ روو.

خاوه‌نی ئه‌م كتێبه‌ كڵێسای ساوته‌ له‌ شاری بۆستن و له‌ ئێستادا ته‌نها 11 كۆپی ئه‌م كتێبه‌ بوونیان هه‌یه‌.

بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م كتێبه‌ له‌ ساڵی 1947 مه‌زادكرا و به‌ به‌های 151 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرا."
Top