لە سلێمانی کۆنفڕانسێک لەبارەی بەها مرۆییەکان و میدیای کوردی سازکرا

لە سلێمانی کۆنفڕانسێک لەبارەی بەها مرۆییەکان و میدیای کوردی سازکرا
13ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- بەبۆنەی نزیک یادی رۆژنامەگەری کوردی، ئەمڕۆ شەممە لە شاری سلێمانی، کۆنفڕانسێک لەبارەی بەها مرۆییەکانو میدیای کوردی سازکرا.


لەو کۆنفڕانسەدا کە ژمارەیەک میدیاکار و رۆژنامەنووس و نوێنەری دەزگاکانی راگەیاندن ئامادەی بوون، لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان ئەم چالاکییەیان سازکر کە لە لایەن ژمارەیەک لە کۆمەڵناس و یاسا ناسەوە، باس لە بەها مرۆییەکان لە میدیای کوردیدا کرا.

سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کاروان ئەنوەر، بە ئاژانس و رادیۆی پەیامنێری راگەیاند \"هەوڵ دەدەین لە کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا یاداشتێک گەڵاڵە بکەین و ئاراستەی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی بکەین، بە ناوەرۆکی بەها مرۆییەکان لە میدیای کوردیدا\"".

گوتیشی \""ئەگەر حکومەت پشتگیریمان بکات ئەوا دەیکەین بە پڕۆژە یاسایەک و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانی دەکەین\"".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد \""لە رۆژانی داهاتوودا چەندین چالاکی دیکە بەبۆنەی رۆژی رۆژنامەگەری کوردیەوە ئەنجام دەدەین\""."
Top