به‌رهه‌مه‌كانی باسم ره‌سام له پێشانگایه‌كدا له تاران نمایشكران
له‌م پێشانگایه‌دا شێوه‌كار 24 به‌رهه‌می شێوه‌كاری خۆی خسته روو كه به ته‌كنیكی ئه‌كریلیك له قه‌واره‌ی 50×50 بوون.
باسم ره‌سام ساڵی 1960 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد له شاری به‌غدا له دایك بووه، له‌م ساڵانه‌ی دوایی ژیایی له هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر بردووه و له بواره‌كانی شێوه‌كاری، گرافیك، نووسه‌ری و شاعیری چالاكی هه‌یه.
ساڵی 1984 سه‌ردانی شاری تارانی كرد و هه‌ر له‌و كاته‌وه تا چه‌ند ساڵ پێش ئێستا بۆ گۆڤار و په‌رتووكه‌كانی ئێران دیزاین و هونه‌ری وێنه‌كێشانی كردووه.
له سه‌ره‌تادا بۆ گۆڤاره ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فییه‌كانی ئه‌م وڵاته دیزاینی رووبه‌رگ و وێنه‌كێشانی ناوه‌وه‌ی گۆڤاره‌كانی ئه‌نجامده‌دا، به‌ڵام زۆربه‌ی كاته‌كانی سه‌رقاڵی هونه‌ری شێوه‌كاری بوو.
ئه‌م شێوه‌كاره به یه‌كێك له دیزاینه‌ر و وێنه‌كێشه‌كانی كاریگه‌ری بواری هونه‌رگه‌لی شێوه‌كاری ئێران دێته‌ئه‌ژمار كه به‌رهه‌مه هزر و جۆراوجۆره‌كانی له دیزاینی گرافیك، وێنه‌كێشان و شێوه‌كاری نه ته‌نیا بۆ هونه‌رمه‌ندان، به‌ڵكوو بۆ زۆربه‌ی نووسه‌ران و ئه‌دیبانی ئه‌م وڵاته ئاشنایه.
گالێری ئه‌فره‌ندی تاران له ساڵی 1995 و هه‌روه‌ها گالێری ئێلاهه‌ی ئه‌م شاره له ساڵی 2000 به‌رهه‌مه‌كانی ره‌سامیان له دوو پێشانگای تاكه‌كه‌سیدا نمایش كردبوو.
جگه له‌وانه، گالێری ئه‌فره‌ند له ساڵی 1995 و گالێری لاله‌ی تاران به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی له چوارچێوه‌ی پێشانگای گرووپی شێوه‌كاری و دیزاین نمایش كردووه.