هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیارى و پشكنینى پێشوه‌خته‌ى فشارى خوێن ده‌ستی پێكرد

هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیارى و پشكنینى پێشوه‌خته‌ى فشارى خوێن ده‌ستی پێكرد
8ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- له‌ رۆژى ته‌ندروستى جیهانى ، هه‌موو ساڵێك له‌م بۆنه‌دا له‌لایه‌ن رِێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى نه‌خۆشیه‌ك ده‌كرێت ئامانج و كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌م یادكردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵیشدا \"به‌رزبونه‌وه‌ى فشارى خوێن\"" له‌لایه‌ن رِێكخراوى ناوبراو هه‌ڵبژێدراوه‌ كه‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌ \""كوشنده‌ى بێده‌نگ\"" ناسراوه‌ و له‌ جیهاندا یه‌ك ملیار تووشبوو هه‌یه‌و سالاَنه‌ش 9 ملێون كه‌س گیان له‌ ده‌داست ده‌ده‌ن.

له‌ چوار چیوه‌ی به‌رز راگرتنی ئه‌و رۆژه‌ش راگه‌یاندنى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌ به‌شێكی زۆر له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیارى و پشكنینى پێشوه‌خته‌ى فشارى خوێنى ده‌ست پێكردووه‌، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى به‌هاوكارى به‌شى كرده‌ پزیشكیه‌كان و هۆبه‌ى پته‌وكردنى ته‌ندروستى ئه‌نجامرداوه‌، تێیدا به‌ هه‌زاران كه‌س پشكینینی پێشوه‌خته‌ی فشاری خوێنیان بۆ كراوه‌و له‌و نه‌خۆشییه‌ش هۆشیاركراوه‌نه‌ته‌وه‌."
Top