لە دهۆك هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی پەڕینەوەی قوتابیان لە شەقامە سەرەكییەكاندا درێژەی دەبێت
هەڵمەتەكە بە تیۆری لە هۆتێل پەرێژ بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەكی بەرچاوی بەڕێوەبەری قوتابخانە بنەڕەتییەكانی ئەو شارە دەستی پێكرد.
پاشان لە قوتابخانەی بنەڕەتی مەولەوی بە شێوەیەكی پراكتیكی بەڕێوە چوو.
هەڵمەتەكە بۆ قوتابیانە بەوەی كە رێژەیەكی گەورەی كۆمەڵگەن لە هەرێمدا و زیاتر مەبەستن لە رووداوی هاتوچۆدا. ئەم هەڵمەتەش ئەنجام درا بۆ ئاگاداركردنەوەی قوتابیان و رێنماییكردنیان بە یاساكانی هاتوچۆ و پەڕینەوە بە شێوەیەكی دروست و رێكوپێك لەسەر دەستی تیمی كۆمپانیای \"" NIM \"" و بە بەشداریكردنی سێ لە قوتابیان لە هەر قوتابخانەیەك و بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیارێك لەو قوتابخانانە، هەمووشیان هاوكاری یەكتر بوون لە رێكخستنی جووڵەی هاتوچۆ شانبەشانی قوتابییەكانی دیكە لە كاتی هاتنیان بۆ قوتابخانە و گەڕانەوەیان.
دەربارەی ئەمە، نیهاد زەخەرییا بەڕێوەبەری رێپێدراوی كۆمپانیای \"" NIM \"" بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبیل رای گەیاند، \""گرنگی لەم هەڵمەتە لەوەدایە كە رۆڵی پۆزەتیڤی خۆی دەبینێ لە كەمكردنەوەی رووداوی هاتوچۆ بە داكوتانی رەگی هۆشیاریی هاتوچۆ لە نێو منداڵان و شوفێراندا، هەروەها گرنگیدان بە رێنماییەكان و یاسانی هاتوچۆ بە دەستپێكردن لە قوتابخانەكان.
زەخەرییا دووپاتی كردەوە، سووڕبوونی كۆمپانیاكەمان بۆ هاوكاریكردنی پێداویستییەكانی كۆمەڵگە نیشان دەدات و قوڵایی پابەندبوون بە رێساكانی مرۆڤایەتی بە یەكێك لە خاڵە گرنگەكانی دەزانێت، هەروەها ئەوەیشی گوت، ئەركی سەرەكیمان پارێزگاریكردنە لە سەلامەتی تاك لە هەرێمدا.
شایەنی باسە پێشتر هەڵمەتەكە لە هەولێر دەستی پێكرد دوای ئەوەی دوو رووداوی دڵتەزێن لە قوتابخانەی \""شیلان\"" رووی دا، ئەمەیش بە مەبەستی پارێزگاریكردنە لە گیانی هاووڵاتیان لە رێگەی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاركردنەوەی هاتوچۆ لە لای سەرجەم رۆڵەكانی شارەكانی كوردستان بە هەموو چین و توێژ و تەمەنێكیەوە.
لەلایەكی دیكەوە بڕیار وایە دوای چەند رۆژێكی دیكە لە شاری دهۆكیش ئەنجام بدرێت بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دهۆك.
"