خولێکی رۆشنبیری و پێگەیاند بۆ 55 کادیر کۆتایی هات

خولێکی رۆشنبیری و پێگەیاند بۆ 55 کادیر کۆتایی هات
1ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە بە ئامادەبوونی بەڕێز ساسان عەونی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی رێکخراوە جەماوەریەکانی پارتی، کۆتایی بە یەکەمین خولی رۆشنبیری بۆ پێگەیاندنی کادیران هات کە لەلایەن ناوەندی رۆشنبیری هەولێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان سازکرابوو.
تێیدا 55 فێرخواز بەشداربوون و لەلایەن مامۆستایانی پسپۆڕ لە بوارەکانی سیاسی، رۆشنبیری، نەتەوەیی و ئاسایشی نیشتیمانی وانەکان دەگوترانەوە.
لە وتەیەکدا کە بەبۆنەی کۆتایی هێنانی خولەکە پێشکەشی کرد، بەڕێز ساسان عەونی تیشکی خستە سەر گرنگی خولی لەم جۆرە بۆ زیاتر پێشخستنی ئاستی رۆشنبیری کادیران و هاوکات داوای لە بەشداربووانی خولەکە کرد، ئەو وانانەی سودمەندبوون لێی بکەنە بەرنامەی کاری رۆژانەیان بۆ خزمەتکردنی گشت چین و توێژەکانی کۆمەڵ.
شایانی وتنە ئەم خولە بەسەرپەرشتی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدرا و خولەکە ماوەی مانگێکی خایاند و لەکۆتاییدا بڕوانامە بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا.
Top