له‌ رانیه‌ ئاماده‌كاری بۆ یادكردنه‌وه‌ی 115 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ده‌كرێ

له‌ رانیه‌ ئاماده‌كاری بۆ یادكردنه‌وه‌ی 115 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ده‌كرێ
27ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- له‌هوَڵى كتێبخانه‌ى گشتیى رانیه‌ فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى رانیه‌ مێزگردێكى له‌سه‌ر سىَ بابه‌تى گرنگى تایبه‌ت به‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ بوَ به‌رپرسانى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و به‌رپرسانى به‌شه‌ راگه‌یاندنه‌كانى فه‌رمانگه‌و ده‌زگا حكوومییه‌كانى رانیه‌ سازدا. ئه‌و سىَ بابه‌ته‌ى گفتوگوَیان له‌باره‌یه‌وه‌ كرا بریتى بوون له‌ هه‌ماهه‌نگى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى رانیه‌،ئاماده‌كاریى بوَ یادكردنه‌وه‌ى 115ساڵه‌ى روَژنامه‌گه‌رى كوردی و راستكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى شێوێنراوى رانیه‌ له‌رووى كوَمه‌لاَیه‌تى و توندوتیژى دژ به‌ئافره‌تان.

ئاماده‌بووانى مێزگرده‌كه‌ راوبوَچوونیان له‌باره‌ى هه‌ر سىَ بابه‌ته‌كه‌ ئالوگۆرِ ركد به‌تایبه‌تى بابه‌تى ناشیرینكردنى وێنه‌ى كوَمه‌لاَیه‌تى رانیه‌و نیشاندانى زیاد له‌پێویستى دیارده‌و رووداوه‌كان و گه‌وره‌كردنیان زیاد له‌قه‌باره‌ى خوَیان.
Top