فیستیڤاڵی شانۆ له‌ كه‌ركووك به‌رِێوه‌چوو

فیستیڤاڵی شانۆ له‌ كه‌ركووك به‌رِێوه‌چوو
27ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی شانۆ له‌ كه‌ركووك ڤیستیڤالی شانۆ ئه‌نجام دراو كه‌ چه‌ندین تیپی شانۆی شانۆگه‌ری جۆراو جۆریان ئاماده‌ كردووه‌، فیستیڤاله‌ كه‌ تا رۆژی 30ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ و تیپه‌ شانۆیه‌كانیش به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ هۆڵی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی كه‌ركووك نمایش ده‌كه‌ن و له‌ یه‌كه‌م رۆژی فستڤاڵه‌كه‌ش شانۆگه‌ریه‌ك به‌ناوی گۆشه‌گیری له‌ ناو كرستالدا نمایش كرا.
ده‌رهێنه‌ر نه‌ژاد نه‌جم گوتی: تیپی شانۆی سێكانی كه‌ركووك به‌شداریمان له‌ فیستیڤالی شانۆی كه‌ركووك كردووه‌ كه‌ به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی شانۆ ئه‌نجام دراوه‌، به‌رهه‌مێكی شانۆیمان نمایش كردووه‌، له‌و فستڤاڵه‌دا 5 به‌رهه‌می شانۆیی نمایش ده‌كرێ.
Top