وەزارەتی ئەوقاف خاوەن بروانامە زانستییە ئیسلامییەکان تاقی دەکاتەوە

وەزارەتی ئەوقاف خاوەن بروانامە زانستییە ئیسلامییەکان تاقی دەکاتەوە
27ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- مەریوان نەقشبەندی بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاند: وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ھەڵدەستێت بەتاقی کردنەوەی ئەو کەسانەی کە خاوەن بروانامەی زانستین (الاجازە العلمیە) کەلەلایەن مامۆستایانی ناودار بروانامانەیان پێدراوە بۆ مەبەستی بەرامبەرکردنی بروانامەی زانستیان بەبروانامەی دەرچوی شەشی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی و پاڵپشت بەبڕیاری پەرلەمانی کوردستانی عێراق ژمارە 23بیست و سێ لە 9-10-1994داواکارییەکانیان تاکو 15-4-2013وەردەگیرێت بۆ مەبەستی بەشداربوونیان لەتاقی کردنەوەی گشتی ئەو کەسەی داوا پێشکەش دەکات پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدا بێت:

1. تەمەنی لە (18) سال کەمتر نەبێت.

2. خاوەن بروانامەی زانستی بێت و بروانامەکەی لەلایەن مامۆستایەکی ناودار وەرگرتبێت.

3. پشتگیری دەستنووسی لەلایەن ئەو مامۆستایە بینێت کە بروانامە زانستیەکەی پێ بەخشیوە.

4. بروانامەی پەسند کرابێت لەیەکێک لە بەرێوەبەرایەتییەکانی ئەوقاف و کاروباری ئاینی سەر بە وەزارەتەکەمان.

5. ئەوکەسانەی (2) دوو ساڵ لەسەر یەکتر بکەون (راسب) بن مافی ئەوەیان نییە بۆ ساڵی سێیەم بەشداری لەتاقی کردنەوە بکەنەوە تاکو (3) ساڵ بەسەر تێپەر دەبێت.

6. تەنھا کارمەندانی لەسەر میلاکی بەرێوەبەرایەتییەکانی ئەوقاف و کاروباری ئاینی سەر بەوەزارەتەکەمان فەقێیان کەناویان لەیەکەی فەقێیان ھەبێت لەدیوانی وەزارەتەکەمان مافی بەشداربوونیان ھەیە لەم تاقی کردنەوەیە ھیچ ھاوڵاتییەکی لابەلا مافی ئەوەی نییە بەشداری لەم تاقی کردنەوەیە بکات. فەرمانبەری بەرپرس بەرپرسیارە ئەگەر داوای کەسانێکی لابەلا کەکارمەندی خۆمان نەبێت بەرز بکاتەوە.
Top