کۆنفرانسی بەرەو وتاری ئاینی ھاوچەرخ رۆڵ و پێگەی ئافرەت لەئیسلامدا بۆ ناوەڕاستی مانگی داھاتو دواخرا

کۆنفرانسی بەرەو وتاری ئاینی ھاوچەرخ رۆڵ و پێگەی ئافرەت لەئیسلامدا بۆ ناوەڕاستی مانگی داھاتو دواخرا
26ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- لەکۆبونەوەی ئامادەکاری کۆنفرانسی (بەرەو وتاری ئاینی ھاوچەرخ \"رۆڵ و پێگەی ئافرەت لەئیسلامدا) کە وەزیری ئەوقاف و سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف لەپەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام و نوێنەری کۆڕبەندی ھزری ئیسلامی و نوێنەری وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و پەروەردە ئامادەبوون \""بڕیاردرا کۆنفرانسەکە بۆ ناوەراستی مانگی داھاتو دوابخرێت\"".


مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی ھەرێم و وتەبێژی کۆنفرانسەکە رایگەیاند :بۆ باشتر ئامادەکاری کۆنفرانسەکە بڕیاردرا لەجیاتی ٦ و ٧ی مانگی نیسان کۆنفرانسەکە لەشاری ھەولێر لە رۆژانی ١٦ و ١٧/٤/٢٠١٣ئەنجام بدرێت لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦/٣/٢٠١٣لیژنەکانی بەڕێوەبردنی کۆنفرانس و بەرنامەی ھەردو رۆژی کۆنفرانس دیاری کرا و لیژنەیەکی داراییش لەوەزارەتی ئەوقاف و نوێنەرێکی وەزارەتی دارایی دانراوە بۆ خەرج کردنی ئەو ٥٠ملیۆن دینارەی کە بۆ ئەم کۆنفرانسە خەرج کراوە .
مەریوان نەقشبەندی ھەروەھا گوتی:مەبەست لەم کۆنفرانسە کە وەزارەتی ئەوقاف بەڕێوەی دەبات رونکردنەوەی پێگە و رۆڵی شایستەی ئافرەتە لەروانگەی ئیسلامەوە کە بەداخەوە ھەندێک وەھا شرۆڤەی دەکات گوایە ئیسلام ھۆکاری پەراوێزخستنی ئافرەتانە لەگێڕانی رۆڵی شایستە لەناو کۆمەڵگەدا بۆیە لەو تۆژینەوانەی لەکۆنفرانسەکەدا پێشکەش دەکرێت ئەم تێڕوانینە راست دەکرێتەوە و ھیوادارین لەو پێشنیار و راسپاردانەی کە لەم کۆنفرانسە دەردەچێت خانمان و ژنان و ئافرەتان و خوشکان رۆڵیان ھەبێت بۆ دروستکردنی ھاوسەنگی نێوان ھەردوو رەگەز."
Top