له‌ هه‌ولێر پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی فۆتۆگرافی ده‌كرێته‌وه‌

له‌ هه‌ولێر پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی فۆتۆگرافی ده‌كرێته‌وه‌
10ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- له‌ پێشانگایه‌كی شێوه‌كاریدا له‌ شاری هه‌ولێر، به‌رهه‌می 39 فۆتۆگرافه‌ر به‌رچاو ده‌خرێن.

ئه‌م پێشانگا فۆتۆگرافییه‌ به‌ناونیشانی \"مرۆڤ و كار\"" له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌، تێیدا 39 فۆتۆگرافه‌ر وێنه‌ فۆتۆگرافییه‌كانیان به‌م ناونیشانه‌ ده‌خه‌نه‌ روو.

پێشانگاكه‌ كاتژمێر 11 به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌، له‌ هۆڵی شانه‌ده‌ر له‌ ناو پاركی شانه‌ده‌ر له‌ هه‌ولێر بكرێته‌وه‌."
Top