محه‌مه‌د كوردۆ، له‌ قاوه‌خانه‌ی كلتووری شیعر ده‌خوێنێته‌وه‌

محه‌مه‌د كوردۆ، له‌ قاوه‌خانه‌ی كلتووری شیعر ده‌خوێنێته‌وه‌
18ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- شاعیر محه‌مه‌د كوردۆ، له‌ ئێواره‌ كۆڕێكدا له‌ قاوه‌خانه‌ی كلتووری له‌ شاری سلێمانی، چه‌ند ده‌قێكی شیعریی خۆی ده‌خوێنێته‌وه‌.

قاوه‌خانه‌ی كلتووری له‌ درێژه‌ی ئه‌و كۆڕه‌ شیعرییانه‌ی بۆ شاعیران سازی ده‌كات، بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ئێواره‌ كۆڕێك بۆ به‌ ناونیشانی \"ده‌ستت هه‌ر شیله‌ و شه‌كر بوو\"" بۆ شاعیر محه‌مه‌د كوردۆ، ساز ده‌كات.

ئه‌م چالاكییه‌ ئه‌ده‌بییه‌ سه‌عات چواری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له‌ باخچه‌ی قاوه‌خانه‌ له‌ شاری سلێمانی ساز ده‌كرێت."
Top