بەرزبوونەوەی داهات چێژی سێكسی زیاد دەكات

بەرزبوونەوەی داهات چێژی سێكسی زیاد دەكات
14ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- لەوانەیە پارە خۆشەویستی دروست نەكات، بەڵام دەتوانێ ژیانێكی سێكیس سەركەوتوو بۆ خاوەنەكەی دابین بكات و كۆمپانیایەكی رووپێوی چینە دەوڵەمەندەكان لە رێگەی توێژینەوەیەكەوە سەلماندوویەتی كە 70 لەسەدی ئەو كەسانەی لە جیهاندا خاوەنی زیاتر لە 90 ملیۆن دۆلارن، دانیان بەوەداناوە كە ژیانێكی سێكسییانەی خۆشیان هەیە.


رۆبەرت فرانك لە وتارێكدا بە ناونیشانی چێژی سێكسی لای دەوڵەمەندەكان دەڵێ 63 لەسەدی پیاوە دەوڵەمەندەكان ئاشكرایان كردووە كە ژیانی سێكسییان زۆرباشە و لای ئافرەتە دەوڵەمەندەكان رێژەكە بۆ 88 لەسەد بەرزتر بووەتەوە.

ئاشكرایە كە دەوڵەمەندەكان لە كۆڵ خەمی كەمیی پارە و دڵەڕاوكێی بێكاری دەبنەوە و بەوەش ئەو چینە كە ژمارەیان 1 لەسەدە مێشكیان پشوو دەدات و توانایان باشتر دەبێت.

بەڵام بۆ ئەوانەشی كە خاوەنی پارەی زۆر نین پێویستە لە رێگەی سێكسەوە هەستی بەختەوەریی خۆیان زیاد بكەن، چونكە توێژینەوەیەكی هەردوو زانكۆی دارتمۆس و وارویك لە بەریتانیا ئاشكرایان كردووە كە رێژەی خۆشبەختی بەهۆی سێكسكردنەوە لای كەسەكان دەگۆڕێت.

جاستن لیمیلەر، چارەسەركەری دەروونی و كۆمەڵایەتی دەڵێ بەختەوەری مرۆڤ پێویستی بە چەند خولەكێك زیاتر لە پەیوەندی جەستەیی هەیە و ئەو بەختەوەرییەی بەهۆی سێكسەوە دروست دەبێت لەبەرئەوەیە كە لەشی مرۆڤ لەو كاتەدا چەند هۆرمۆنێك دەردەدات كە یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ هەستكردنی زیاتر بە بەختەوەری وەك هۆرمۆنی دۆبامین و فاسوبراسین و ئۆكسیتۆسین كە هەستی زاڵبون بەسەر گرفتەكان و و داهێنان و متمانە بەخۆبوون زیاد دەكەن.


-CNN
وەرگێڕانی: PNA
Top