ئه‌م عه‌تره هه‌ستی نزیكبوونه‌وه‌ی سێكسی له‌نێوان ژن و مێردا به‌رز ده‌كاته‌وه
بۆنه‌كه بۆ پیاوان و ژنانیش دروستكراوه، یه‌كێك له پێكهاته‌كانی بریتیه له هۆرمۆنی (ئۆكسیتوسین) كه له‌ناو خه‌ڵكیدا به هۆرمۆنی خۆشه‌ویستی و ئارامی ناسراوه، هۆرمۆنه‌كه له بنه‌رِه‌تدا له له‌شی مرۆڤدا دێته ده‌ر، له‌و كاتانه‌ی هه‌ست به خۆشه‌ویستی و ئه‌وین ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌و دایكانه‌ی شیر به منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن، ئه‌و هۆرمۆنه ده‌رده‌كه‌ن، چونكه ده‌بێته هۆی دروستبوونی په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستی له نێوان دایك و كۆرپه‌له‌كه‌ی. له گرنگترین سووده‌كانی ده‌رهاویشتنی هۆرمۆنی ئۆكسیتوسین هاندانی هه‌ردوو ره‌گه‌زه بۆ په‌یوه‌ندی سێكسی.
زانایان توانیان ئه‌و هۆرِمۆنه له له‌شی خانمان ده‌ربكه‌ن و به‌كاری بهێنن بۆ دروستكردنی جۆره بۆنێك كه ده‌توانێ یارمه‌تی ژن و مێرد بدات بۆ هاندانی نزیكبوونه‌وه‌ی سێكسی، ئه‌م داهێنانه له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ها كه‌سدا تاقی كراوه‌ته‌وه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 20 بۆ 50 ساڵه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و خه‌ڵكی كه بانگ‌كراون بۆ ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه، دابه‌شكراون به‌سه‌ر دوو گروپه‌وه، گروپێكیان ته‌نها بۆنێكی ئاسایان لىَ دراوه، گروپی دووه‌میش ئه‌م داهێنانه نۆیه‌یان به‌كار هێناوه، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه، گروپی یه‌كه‌م هه‌مان كێشه‌یان هه‌بووه و چاره نه‌بووه، به‌ڵام گروپی دووه‌م كه ئه‌و بۆنه داهێنراوه‌یان به‌كار هێناوه، توانیویانه زاڵ بن به‌سه‌ر كێشه‌كه‌یان و له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام و پرِ خۆشه‌ویستیدا بوون له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان.
كوردۆ شابان