پەنجەمژینی منداڵ چۆن چارەسەر دەكرێت?
كێشەی پەنجە مژین ئەوەیە كە بەردەوامبوون لەسەری دەبێتە هۆی تێكچوونی دەموددان و چەناگە و كێشە لە قسەكردندا.
هۆكارەكانی پەنجە مژین هەرچییەك بێت، ئەو خووە بە سەرچاوەیەكی دڵەڕاوكێ بۆ دایك و باوكان دادەنرێت و بە لێكدانەوەی زاناكان چەند بۆ ئەو خووە هۆكارێك هەن و تێرنەبوونی منداڵ لە شیر، ترس، دڵەڕاوكێ، بێبەشكردن لە شتێك، نازپێدانی زۆر، برسیەتی و تینویەتی و خەو هاتن لهو هۆکارانهن.
مەترسیی ئەو خووە، جیا لە تێكدانی دەم و ددان دەبێتە هۆكارێك بۆ نەخۆشكەوتنی منداڵ بەهۆی كۆبوونەوەی پیسی و ڤایرۆس لەسەر پەنجەكان، هەروەها چوونە ژوورەوەی چەند مادەیەكی پیس بۆ ناو لەشی منداڵ.
بۆ چارەسەركردنی ئەو خووە، دەبێ لەسەرەتاوە دایكان و باوكان ئەوە بزانن كە نابێ پەنجەی منداڵەكانیان لە دەستیان دەربێنن. كاتێك بۆ ماوەیەك ئەو خووە ئەنجام نادات هان بدرێن سهرقاڵ بکرێن به هۆی پێدانی وێنه بهشدارکردن لهکاری ناوماڵ و یاریکردن، رێگه نهدرێت بووشایی له کاتیاندا دروست بێت
-PNA