تابلۆیه‌كی پیكاسۆ مه‌زاد ده‌كرێت

تابلۆیه‌كی پیكاسۆ مه‌زاد ده‌كرێت
6 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- تابلۆیه‌كی هونه‌ری شێوه‌كاری ئیسپانی پابلۆ پیكاسۆ مه‌زا ده‌كرێت و پێشبینی ده‌كرێت به‌ 35 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بفرۆشرێت.

ئاژانسی \"رۆیته‌رز\""ـی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌، هه‌ر له‌م مه‌زاده‌دا كه‌ بڕیاروایه‌ له‌ مه‌زادخانه‌ی سودبی و كریستز له‌ نیۆیۆركی له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ًڕێوه‌ بچێت،
تابلۆیه‌كی سێ ره‌هه‌ندی وێنه‌كێشی ئه‌مه‌ریكی وارهۆل مه‌زاد بكرێت و پشبینی ده‌كرێت به‌ 35 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بفرۆشرێت.

تابلۆیه‌كه‌ پیكاسۆ به‌ ناوی \""سروشتێكی بدێه‌نگ تا تیولیب\""ـه‌ و تابلۆیه‌كه‌ی وارهۆڵیش به‌ ناوی \""په‌یكه‌ری ئازادی\""یه‌.

ئه‌م دوو به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌ له‌ 5 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر 2012 مه‌زاد ده‌كرێن، هه‌رچه‌ند نرخه‌كه‌یان به‌ 35 ملیۆن دۆلار خه‌ملێندراوه‌، به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌كرێت تا 50 ملیۆن دۆلاریش به‌رز ببێته‌وه‌.

-PNA"
Top