كه‌ریم مه‌روه‌، له‌ هه‌ولێر كتێبێكی خۆی ده‌خاته‌ روو

كه‌ریم مه‌روه‌، له‌ هه‌ولێر كتێبێكی خۆی ده‌خاته‌ روو
3 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)– بیرمه‌ندی لوبنانی كه‌ریم مه‌روه‌، له‌ سمینارێكدا له‌ شاری هه‌ولێر، نوێترین كێتبی خۆی ده‌خاته‌ روو.

ئه‌م په‌رتووكه‌ كه‌ له‌م سمیناره‌دا پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌ ناونیشانی \"سه‌ركرده‌ مێژووییه‌ گه‌وره‌كان له‌ شۆڕشه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م\""ـه‌ و به‌م دواییه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م چالاكییه‌ به‌ چاودێری وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاوه‌ مه‌حموود و له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی كتێبخانه‌ گشتییه‌كان و لقی هه‌ولێری یه‌كیه‌تیی نووسه‌رانی كورد، رێك ده‌خرێت.

سمیناره‌كه‌ سه‌عات 10:30ـی به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ 6 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر 2012، له‌ هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو، له‌ نووسه‌رانی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

كه‌ریم مه‌روه‌، له‌ ساڵی 1930 له‌ شارۆچكه‌ی حاریس له‌ باشووری لوبنان له‌ دایكبووه‌، له‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵییه‌وه‌ ده‌ستی به‌ نووسین كردووه‌، جگه‌ له‌ كاری رۆژنامه‌نووسی، كتێبه‌كانی له‌باره‌ی بابه‌تی هزری نووسیووه‌.

مه‌روه‌، خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه‌، له‌وانه‌ \""چی له‌ دوای جه‌نگ؟\""، \""چۆن رووبه‌ڕووی قه‌یران له‌ بزاڤی رزگاریخوازی عه‌ره‌بی ببینه‌وه‌؟\""، \""نیشتمانی سه‌خت\""، \""به‌ره‌و كۆماری سێیه‌م\"" و چه‌ندین په‌رتووكی دیكه‌.

ئه‌و بیرمه‌نده‌ عه‌ره‌به‌، بۆ به‌شداریكردن له‌ چالاكییه‌ رۆشنبیرییه‌كانی، چه‌ندین جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌.

-PNA"
Top