كیۆریۆ ستی ئاو لەسەر مەریخ دەدۆزێتەوە

كیۆریۆ ستی ئاو لەسەر مەریخ دەدۆزێتەوە
2 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)– زانایان ده‌ڵێن: رۆبۆتی كیۆریۆستی كە بۆ زانینی ئەگەری گونجانی هەسارەكە بۆ ژیانی مرۆڤ نێردراوەتە سەر هەسارەی مەریخ ، بەڵگەی نوێ و زیندووی ناردووە لەسەر ئەوەی كە ئەو شوێنەی لێی نیشتووەتەوە پێشتر ئاوێكی زۆری لێبووە.

رۆبۆتەكە لە 6ی ئابی رابردوودا گەیشتە سەر مەریخ و زانایان پێیان وایە ئەو شوێنەی رۆبۆتەكە لەسەری نیشتووەتەوە، پاشماوەی بەرد كە پێشتر لە ژێر ئاودا بووە.

شیكردنەوەی نموونەیەكی ئەو بەردەی لە ناوچەكەدا هەیە دەریدەخات كە پێشتر جووڵەیەكی زۆری ئاو لە ناوچەكەدا هەبووە.

ئاژانسی رۆیتەرز، رایگه‌یاند رۆبۆتەكە وێنەی بەردی خڕی ناردووە لە پاڵ چیایەكی بەردیندا.

ریبیكا ویلیامز، زانای پەیمانگای زانستەكانی فەلەكناسی لە تۆكسن لە ویلایەتی ئەریزۆنا، گوتی: ئەو بەردانەی لەو ناوچەیەدا وێنەیان گیراوە زۆر گەورەن و با ناتوانێ بیان جوڵێنێت.

هەروەها گوتی زاناكان لەسەر ئەوە كۆكن كە وردە بەردێكی زۆر لە ناوچەكەدا هەیە و شەپۆلی بەهێز جوڵاندوونی.
Top