23 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- )- ده‌وڵه‌ت له نێوان كوردستان و باشووری سوداندا" كتێبێكی راگه‌یاندنكاری كورد ئه‌حمه‌د زاویته‌ییه، به زمانی عه‌ره‌بی چاپ و بڵاوكرایه‌وه.ئه‌م كتێبه له 200 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره مامناوه‌نددا له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا چاپكراوه و له لایه‌ن ده‌زگای \"دار ئه‌لزه‌مان\""ـی عه‌ره‌بی بۆ بڵاوكردنه‌وه، بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌زگای باس ئه‌ركی چاپكردنی له‌ئه‌ستۆ بووه.ئه‌م كتێبه به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی عه‌ممان له ئه‌رده‌ن به‌رچاوخرا و بۆ پێشانگاكانی نێوده‌وڵه‌تی كتێب فرانكفۆرت، شاریقه، ده‌وحه، كوێت، ریاز و قاهیره نێردراوه، هه‌روه‌ك ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات.زاویته‌یی، كه به‌رپرسی نووسینگه‌ی كه‌ناڵی \""ئه‌لجه‌زیره\""یه له هه‌رێمی كوردستان، سێ مانگ به‌ر له‌وه‌ی ریفراندۆم له باشووری سودان بكرێت، له لایه‌ن ئه‌و كه‌ناڵه‌وه به ئه‌ركێكی رۆژنامه‌وانی بۆ سودان نێردار، ئه‌و كاته حه‌وت راپۆرتی ته‌له‌فزیۆنی بۆ كه‌ناڵه‌كه‌ی ئاماده‌كرد و بڵاوكرده‌وه.نووسه‌ری كتێب له پێشه‌كی كتێبه‌كیدا ده‌ڵێت: له سودان وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكی بێلایه‌ن راپۆرتم بۆ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره ئاماده كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی رای تایبه‌تی خۆم له باره‌ی رووداوه‌كانه‌وه بخه‌مه روو و هه‌ڵوێستی خۆم نیشان بده‌م، به‌ڵام له‌م كتێبه‌دا رای منی تێدایه، واته له باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی باشووری سودان له سودان.له به‌شێكی دیكه‌ی پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كتێبه‌كه جیاوازی كردنه له نێوان ئه‌زموونی كوردستان و ئه‌زموونی باشووری سودان و ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی باشووری سودانی به ده‌وڵه‌ت گه‌یاند، به‌ڵام كوردستان به‌بێ ده‌وڵه‌ت مایه‌وه"