زیانەکانی گەرمکردنەوەی خواردنە ئامادەکراوەکان

زیانەکانی گەرمکردنەوەی خواردنە ئامادەکراوەکان
بێگومان زۆر کار هەیە، رۆژانە ئەنجامی دەدەین بەڵام بێ ئەوەی بیر لە زیانەکانی بکەینەوە، یەکێک لەو کارانە بریتیە لە دووبارە گەرم کردنەوەی خواردنە ئامادەکراوەکان، بەتایبەتی هەندێک خۆراک وەک برنج.

بەپێی توێژینەوەیەکی پزیشکی ماڵپەڕی "بی بی سی"، ساڵانە نیو ملیۆن کەس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، تووشی ژەهراوی بوون دەبن بەهۆی خۆراکەوە، کە هۆکارەکەی بەکارهێنانی یان خواردنی خۆراکە بەشێوەی ناتەندروست.

دکتۆر مایکڵ موسلی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ڕاستەوخۆدا بەناوی "متمانەم پێبکە من پزیشکم"، باسی لە زیانەکانی گەرمکردنەوەی خۆراک کرد بۆ لەشی مرۆڤ.

د.مایکڵ دەڵێت "گەرمکردنەوەی خواردنەکان لە پلەی گەرمی 82 یان 176 پلەی فەهرنایت، دەبێتە هۆی زیندوو کردنەوەی بەکتریا زیانبەخشەکانی سەرجەم بەشەکانی خۆراک و تووشبوون بە سکچوون.

هەر بۆیە ئامۆژگاری خەڵک دەکرێت، بەوەی هەوڵبدەن لەیەکجار زیاتر خواردن گەرم نەکەنەوە، کاتێک گەرمی دەکەنەوە جوان تێکی بدەن لەسەر ئاگرێکی کەم یان مامناوەند، تا سەرجەم بەشەکان وەکوو یەک گەرمبنەوە، تەنها ئەوەندەش گەرمی بکەرەوە ساردی نەمێنێت، چونکە بەم ڕێگایە بەکتریا زیانبەخشەکانی ناو خۆراکاکە زیندوو نابنەوە.

یەکێک لەو خۆراکانەی کە زۆر زیانبەخشە کاتێک گەرمی دەکەیتەوە، برنجە، زۆرترین جۆری بەکتریای زیانبەخشی تێدایە و زیندوو دەبێتەوە، تووشی ژەهراوی بوونت دەکات.

یاخود ئەگەر دەتەوێت ئەو خواردنە دەیخۆیت هەڵبگریت بۆ ژەمێکی تر، ئەوا دەتوانیت ڕێگای خێرا ساردبوونەوە بگریتە بەر، چونکە بەو شێوەیە ڕێگا لە گەشەکردنی بەکتریای زیانبەخش دەگریت، واتە خێرا بیخەرە سەلاجەوە سارد بێتەوە لەپاش کوڵانی، تا زیانەکانی کەمتر بێت.
Top