ئاماری تووشبوان بە نەخۆشیی ئایدز لە ئێران زیادی کردووە

 ئاماری تووشبوان بە نەخۆشیی ئایدز لە ئێران زیادی کردووە
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوی کردووەتەوە، 100 بۆ 120 هەزار تووشبووی ئایدز لە ئێران هەن، بەڵام بەرپرسانی ئێرانی ئەو ئامارە ڕەت دەکەنەوە و وەزارەتی تەندروستیی ئێرانیش دەڵێ، 7 هەزار کەس بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕو سێشەممە (26.4.2016)، هەواڵدەریی (ئیرنا) لەزاری حەسەن هاشمی، وەزیری تەندروستیی ئێرانەوە بڵاوی کردووەتەوە: "ڤایرۆسی HIV ناسراو بە ئایدز لە ئێران بە رێژەیەکی بەرچاو پەرەی ساندووە، بە جۆرێک ساڵانە 10% رێژەی تووشبوان بەو ڤایرۆسە زیاد دەکات و ئەمەش هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر تەندروستیی هاووڵاتیان".

هاوکات بەپێی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستیی ئێران 30 هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی ئایدز بوون و لەو ئامارەش 15%یان ئافرەتن و لەو رێژەیەش 7 هەزار کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

ئەوە لە کاتێک دایە کە رێکخراوی جیهانیی تەندروستی رایگەیاندووە کە ئاماری تووشبوان بە نەخۆشیی ئایدز لە ئێران گەیشتووەتە نزیکەی 100 بۆ 120 هەزار کەس.
Top