ساڵانه‌ 27 ملیۆن كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ ده‌مرن

ساڵانه‌ 27 ملیۆن كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ ده‌مرن
نەخۆشی دڵ بوەتە هۆكاری كۆچی دوایی كردنی زیاتر لە 27 ملیۆن كەس لەجیهاندا ، لەنیشتیمانی عەرەبیش نەخۆشی دڵ دەبێتە هۆی كۆچی دوایی كردنی لە 55% لەناوچەكە.

توێژەران دەڵێن : زۆرینەی نەخۆشیەكانی دڵ لەئەنجامی هەندێك گۆرانكاری روودەدات لەوانە جگەرەكیشان .

بەگوێرەی ئامارەكان ساڵانە لە 30% لەوانەی كۆچی دوایی دەكەن بەهۆی نەخۆشی دڵ جگەرەكێشن، جگەرەكێشان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دواتریش توشی نەخۆشی دڵ دەبێت هەروەها زۆربوونی خوێ لەلەش توشی هەمان حاڵەتت دەكات.

بۆیە هەمووكات رێكخراوە تەندروستیە جیهانیەكان هۆشداری دەدەن لەبەكارهێنانی خوێ ، كە دەبێت رێژەیەكی كەم بەكار بهێنرێت ئەمەش نەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە.

توێژەران هۆكارەكی تر ئاشكرادەكەن ئەویش بەرزی رێژەی چەوری و شەكرە لەلەش ، دەبێتە هۆی رەق بوونی خوێنبەری دڵ.

بەگوێرەی ئامارێك ساڵانە زیاتر لە 27 ملیۆن كەس لەجیهاندا كۆچی دوایی دەكەن بەهۆی نەخۆشی دڵ.
Top