زانایان: پێویسته پیاوان رۆژانه سێ كوپ قاوه بخۆنه‌وه
له هه‌مان كاتدا رۆژانه خواردنه‌وه‌ی دوو كوپ قاوه و زیاتر، گه‌وره‌بوونی به‌دری گورچیله راده‌گرێت.
له راپۆرتێكدا له گۆڤاری زانستی " Men's Health" ئه‌مه‌ریكی بڵاو كراوه‌ته‌وه، زانایان له ماوه‌ی 18 ساڵ به‌م توێژینه‌وه‌یه خه‌ریك بوونه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه.
هه‌روه‌ها زانایانی سه‌نته‌ری نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه له زانكۆی هاوای ئه‌مه‌ریكی رایانگه‌یاند، خواردنه‌وه‌ی دوو كوپ قاوه له رۆژێكدا، به رێژه‌ی 38 له سه‌د نه‌خۆشی جگه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه.
زانایانی فینله‌ندیش گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه رۆژانه 800 میلیگرام قاوه بخورێت، ئه‌وا مه‌ترسی تووشبوون به‌خه‌مۆكی له‌لای پیاو كه‌متر ده‌كاته‌وه.