وەزارەتی خوێندنی باڵا زەماله‌ی خوێندنى (ماستەر و دکتۆرا)ی لە ئیتاڵیا ڕاگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا زەماله‌ی خوێندنى (ماستەر و دکتۆرا)ی لە ئیتاڵیا ڕاگەیاند
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی زەماله‌ی خوێندنى (ماستەر و دکتۆرا)ی لە ئیتاڵیا ڕاگەیاند و داواش لە خوازیاران دەکات کە بە شێوەی ئۆنلاین زانیارییەکان پڕبکەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی نێردراوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوە کردووە، زەمالەکانی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ بەرنامەکانی (خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا، توێژینەوە، کۆرسەکانی هونەر و مۆسیقا، کۆرسی پێشکەوتوو لە بواری زمان و کەلتوری ئیتاڵی) لە خۆدەگرێت.

ئەوەشی وتووە، داوا له‌ خوازیارانی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) ده‌كات، بە شێوەی ئۆنلاین و لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە زانیارییەکان پڕ بکاتەوە:

کلیک بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە

خوێندنی باڵا ڕاشیگەیاندووە، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ هەر کەسێک ئه‌گه‌ر ئەم مەرج و ڕێنمایانەی خوارەوەی تێدا نەبێت، ئه‌گه‌ر ناوی له‌ لیستی وه‌رگیراوانیش بێت دواتر مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت:

مه‌رجه‌كان بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر:

1.پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە یه‌كێك له‌ ده‌زگاو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

2.پێشکەشکار دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

3. کۆنمرەی بەکالۆریۆسی نابێت لە (٪٦٥) کەمتربێت

4. تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت

5.خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان بێت، کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT) (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)

6. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەمووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

7. دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێكه‌وتی (١٥/٤/٢٠١٦)ه‌.

مه‌رجه‌كان بۆ خوێندنی باڵا/ دكتۆرا:

1.پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە یه‌كێك له‌ ده‌زگاو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

2.پێشکەشکار دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

3.کۆنمرەی ماسته‌ری نابێت لە (٪70) کەمتربێت

4.تەمەنی لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت

Top