سنیڤ وارن: ئێمه‌ به‌دوای به‌غدادییه‌وه‌ین و ده‌یشی دۆزینه‌وه‌

سنیڤ وارن:  ئێمه‌ به‌دوای به‌غدادییه‌وه‌ین و ده‌یشی دۆزینه‌وه‌
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا"په‌نتاگۆن" دووپاتی كرده‌وه‌كه‌ "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی" له‌كۆتاییدا به‌ره‌و ڕووی چاره‌نوسی خۆی ده‌بێته‌وه‌. وه‌ك چۆن ڕابه‌ره‌كه‌ی"مه‌به‌ست له‌زه‌رقاوییه‌" به‌ره‌و ڕووی چاره‌نوسی خۆی بووه‌وه‌.



كۆلۆنێل "سنیڤ وارن" به‌ئاژانسی"فرانس پرێس"ی ڕاگه‌یاند: " ئێمه‌ به‌دوای به‌غدادییه‌وه‌ین و ده‌یشی دۆزینه‌وه‌".



هه‌روه‌ها گوتی: " وه‌ك چۆن پێشتر ئه‌بوموسعه‌بی زه‌رقاویمان دۆزییه‌وه‌ و كوشتمان، وه‌ك چۆن گه‌وره‌ی تیرۆر ئوسامه‌ بن لادنمان دۆزیه‌وه‌ و كوشتمان، به‌هه‌مان شێوه‌ به‌غدادیش ده‌دۆزینه‌وه‌و چاره‌نوسی دادگه‌رانه‌ی خۆی ده‌بینێت".



لێدوانه‌كانی وارن، له‌دوای ئه‌وه‌دێت كه‌له‌ بۆردوومانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا، ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی داعش له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا كوژراون، له‌وانه‌ی عه‌بدولڕه‌حمان قادولی ناسراو به‌حاجی ئیمام، كه‌ به‌پیاوی دووه‌می ناوداعش ده‌ناسرا.



وارن له‌باره‌ی به‌غدادیه‌وه‌ گوتی: " نازانم ئایا دادگه‌ریی بریتی ده‌بێت له‌ موشه‌كێك یان زیندانێكی تاریكی هه‌تاهه‌تایی، به‌ڵام ده‌زانم ڕۆژێك به‌ره‌و ڕووی ئه‌و چاره‌نوسه‌ ده‌بێته‌وه‌".



پێشتر وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا بڕی 7 ملیۆن دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات ته‌رخانكردبوو‌ بۆ هه‌ر زانیارییه‌ك كه‌ ببێته‌ هۆی كوشتن یان ده‌ستگیركردنی قادۆلی، له‌به‌رانبه‌ریشدا بڕی 10 ملیۆنی بۆ كوشتن یان ده‌ستگیركردنی به‌غدادی ته‌رخانكردووه‌.


باسنیوز
Top