گیراوه‌یه‌كی بەسوود بۆ درێژ بوونەوەی قژت

گیراوه‌یه‌كی بەسوود بۆ درێژ بوونەوەی قژت
بەشێکی زۆرمان لەم ڕۆژگاره‌دا به‌ده‌ست بێهێزی قژمانەوە ده‌ناڵێنین، چونكه‌ قژ بەشێکی زۆر گرنگه‌ له‌ ژیانماندا بۆیه‌ پێویسته‌ گرنگی باشی پێبده‌ین، ئه‌م گیراوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ یارمه‌تی قژت ده‌دات كه‌ زۆر به‌ خێرایی درێژ بێته‌وه‌ و ته‌ندروستیش بێت.

پیازی سور زۆر به‌سوده‌ بۆ قژت، 3 بۆ 4 پیاز له‌ت بكه‌و ئاوه‌كه‌یان ده‌ربهێنه‌، ئه‌م ئاوی پیازه‌ یه‌ك كه‌وچكی چا هه‌نگوینی تێبكه‌، پاشان گیراوه‌كه‌ بده‌ له‌ بێخی سه‌رت، با ئه‌م گیراوه‌یه‌ به‌ سه‌رته‌وه‌ بێت بۆ ماوەی 15-30 خوله‌ك و دوای ئه‌وه‌ به‌ ئاو بیشۆ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی باشت ده‌ست بكه‌وێت ئه‌وا ئه‌م كرداره‌ 3-4 جار له‌ مانگیكدا دووباره‌ بكه‌ره‌وه‌.


خەندان لایف-
Top