10 خۆراك گه‌نج دەکاتەوە

10 خۆراك گه‌نج دەکاتەوە
خواردنی خۆراكی به‌سوود نه‌ك بەتەنها سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندرووستی و گەدە و كۆئه‌ندامی به‌رگریت، به‌ڵكو سوودی زۆری هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چرچیه‌كانی ده‌مووچاوت و له‌شت.

به‌ پێی راپۆرتەکانی (health)، کۆمەڵە خۆراکێک هەن دەبنە هۆی گەنج بوونەوەت:

1-قاوه‌: خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه‌ ڕۆژانه‌ سودی زۆری هه‌یه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ قاوه‌ پێستت ده‌پارێزێت له‌ (مێلانۆما) كه‌ بریتیه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ و زۆر باوه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكادا.

2-شوتی:خواردنی شوتی زۆر سودی هه‌یه‌، به‌هۆی ڕه‌نگه‌ سوره‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ یارمه‌تی پێستت ده‌دات ڕووناكی سه‌روو بنەوشه‌یی هه‌ڵنه‌مژێت و ده‌یداته‌وه‌.

3-هه‌نار:ناوكه‌كانی ئه‌م میوه‌یه‌ پڕه‌ له‌ فیتامین سی، كه‌ ئه‌ویش له‌دژی وشكبوونه‌وه‌و چرچبوون كارده‌كات.

4-هێلكه‌:ئێمه‌ ڕۆژانه‌ بڕێكی زۆرمان ده‌وێت له‌ پڕۆتین، باشترین ڕێگا كه‌ ده‌ستمان بكه‌وێت هێلكه‌یه‌.

5-گوێز:گوێز دوو ڤیتامینی زۆر گرنگ وبه‌سوودی تێدایه‌، یه‌كێكیان قژت به‌ته‌ڕی ده‌هێڵێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی كه‌شیان خانه‌ ئازار دراوه‌كانت چاك ده‌كاته‌وه‌.

6-ئه‌ڤۆگادۆ:خواردنی ئه‌ڤۆگادۆ ده‌بێته‌ هۆی نه‌رمبوونه‌وه‌ی پێستت و جوان ده‌رخستنی.

7-كاڵه‌ك:كاڵه‌ك زۆر سودی هه‌یه‌، چونكه‌ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئه‌ی كه‌ یارمه‌تی خانه‌كانی پێستت ده‌دات گه‌شه‌ بكه‌ن.


خەندان لایف-
Top