كه‌تان و سووده‌كانی

كه‌تان و سووده‌كانی
گیای کەتان لە ناوچەیەکی گەورەی ئەوروپا و ئاسیا گەشە دەکات، ریشاڵی ئەو گیایە بۆ قوماشی هاوینە بەکاری دەبەن و تۆ و زەیتەکەی وەک دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشیەکان بەکاردەبردرێت.

تایبەتمەندیەکانی تۆوی کەتان: FLAX SEED


زەیتی تۆوی کەتان دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3 و ڤیتامین E.

دژی هەوکردنە، ئازارەکانی سه‌رئێشه‌ی تون "شەقیقە" و سووڕی مانگانە دەسرەوێنێت.

له‌ش دژی نەخۆشیەکانیتر بەهێز دەکات.

بەرگری لەش دژی شێرپەنجە به‌هێز دەکات.

تۆوی کەتان دەوڵەمەندە بە مادەی موسیلاژ کە نەرم کەرەوەیە و بۆ قەبزی زۆرباشە، بۆ ئەم مەبەستە دەبێت تۆوی کەتان لەگەڵ ئاودا بخورێت، یان لە ئاودا تەڕ بکرێت و بەیانیان بە گەدەی خاڵی بخورێت.

دەتوانن تۆوی کەتان وەک چا ساز بکەن کە بۆ نەخۆشیەکانی میزەڕۆ، برینی گەدە و هەوکردنی ریخٶڵە، قەبزی، هەوکردنی میزەڵان، بەردی گورچیلە، کۆکە، ئازارەکانی سوڕی مانگانە و تەنانەت نەخۆشی شەکرە سوودمەندە.

دەتوانن تۆۆوی کەتان لە ئاودا بکوڵێنن و بیکەنە ناو ئاوی بانیۆ لە حەمامدا، خورانی پێست ناهێڵێت.
Top