بزانه‌ شەربەتی تەماتە بۆچی باشه‌

بزانه‌ شەربەتی تەماتە بۆچی باشه‌
تەماتە مرۆڤ لە چەند نەخۆشییەک دەپارێزێت ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشکی دەریخستووە خواردنی تەماتە و شەربەتەکەی سودێکی زۆری بۆ تەندروستی ھەیە و ئەگەری توشبون بە چەند کێشەیەکی تەندروستی کەمدەکاتەوە.

بەپێی توێژینەوەکان خواردنی تەماتە سودێکی زۆر بە جەستەی پیاوان دەگەیەنێت و ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی پرۆستات بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
پسپۆڕەکان داوا دەکەن گرنگییەکی زۆر بە خواردنەوەی تەماتە و شەربەتەکەی بدەن، بەجۆرێک رۆژانە پەرداخێک لەو جۆرە شەربەتە بخۆنەوە، چونکە چەندین ماددەی بەسودی تێدایە کە ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی پرۆستات کەمدەکاتەوە و گەشەی خانە شێرپەنجەییەکانی ئەو ئەندامە رادەگرێت.

پێشتریش توێژینەوەیەکی دیکە دەریخستبوو ماددەی لایکۆبینی پێکھاتەی تەماتە دەبێتە ھۆی دابەزاندی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی زیان بەخشی خوێن، ھەروەھا ئەگەری توشبوون بەجەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە سوڕی خوێن چالاک دەکات .
Top