راگەیەندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە، کە کونسوڵخانەی هەنگاریا ناوەکانیانی قبووڵ کردووە، سەردانی وەزارەت بکەن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، کە وێنەیەکی بۆ باسنیوز نێردراوە، دەبێت ئەو کاندیدانە، کە کونسوڵخانەی ھەنگاریا ناوەکانیانی بڵاوکردووەتەوە و رازیی بووە لە وڵاتەکەی درێژە بە خوێندن بدەن، ”بە زووترین کات سەردانی دیوانی وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن بۆ وەرگرتنی نامەیەکی پشتگیری تا ڤیزا لە کونسوڵخانەی ھەنگاریا لە ھەولێر وەربگرن“.

دەبێت داواکار ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆی ببات:

1. لارینەبونی شوێنی کارکردن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن.

2. پوختەی ڕاژە.

3. ئەو کاندیدانەی ناویان لە خوێندنی باڵا/ ماستەر دەرچووە، پێویستە وێنەیەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆسەکەیان بھێنن.

4. ئەو کاندیدانەی ناویان لە خوێندنی باڵا/ دکتۆرا دەرچووە، پێویستە وێنەیەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەرەکەیان بھێنن.

5. وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەگ لە ناسنامەی باری شارستانی.

6. وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەگ لە ناسنامەی ڕەگەزنامەی عێراقی.

7. وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ لە پاسپۆرتەکەی (فۆتۆکۆپی).















باسنیوز
Top