سیستمی خوێندنی پیشه‌یی پێداچوونەوەی بۆ دەکرێ

سیستمی خوێندنی پیشه‌یی پێداچوونەوەی بۆ دەکرێ
٣٠ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- به‌مه‌به‌ستی زیاتر گرنگیدان به‌ سیستمی خوێندنی پیشه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی پیشه‌یی له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ شاندێكی ڕێكخراوی یونسكۆی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر پڕۆژه‌ی به‌ره‌و پیشچوونی خوێندنی پیشه‌یی و ئاراسته‌كردنی قوتابی و خوێندكاران به‌ ئاراسته‌ی فێركردنی پیشه‌یی ، ئه‌مه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ناوبراو، ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی پیشه‌یی تاوتو كرا.

جێی باسه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا زانكۆی پۆلی ته‌كنیك وه‌ك لایه‌نێكی ئه‌كادیمی په‌یوه‌ندار له‌م پرۆژه‌یه‌ به‌شداره‌.
Top