پەروەردەی خوێندنی كوردی داوای پاراستنی ئەمنیەتی خوێندنگاكان دەكات

پەروەردەی خوێندنی كوردی داوای پاراستنی ئەمنیەتی خوێندنگاكان دەكات
٣٠ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بۆنەهێشتنی مەترسی لەسەر پاراستنی گیانی قوتابیانی شاری كەركووك، داوا دەكرێت كە پاسەوانیان بۆ دابین بكەن.


بەرێوبەری خوێندنی كوردی لە کەرکووک، مامۆستا شێرزاد، ڕەشید بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنیری راگەیاند: زۆرجارا بۆ پاراستنی قوتابخانەكان هۆبەكانی پەروەردە داوای پاسەوانمان كردووە، بەڵام داواكاریەكانمان بێ‌وەڵام ماونەتەوە.

مامۆستا شێرزاد، گوتی: ئێستا پۆلیسی (داموودەزگاحكومیەكان )پۆلیسی منشات حەیویە كەسەربە حكومەتی عێراقی فیدڕاڵە هەموویان ڕاكێشرانەتەوە بۆ بنكەكانی پۆلیسی خۆیان و سەبارەت بەحكومەتی هەرێمی كوردستانیش برادەرانی ئاسایشی كەركووك دەڵێن خۆمان كارمەندمان كەمە و بەشی جموجۆڵی خۆمان ناكات و ناتوانن بە دائیمی پاسەوانیمان بكەن. بەلام برادەرانی ئاسایش لەكاتی بۆنەكان هاوكاریمان دەكەن.
Top