ناوی وەرگیراوانی پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەندرا

ناوی وەرگیراوانی پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەندرا
26ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگەکان و ڕاھێنان لە وەزارەتی پەروەردە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوی قوتابیان و خوێندکارانی وەرگیراو لە پەیمانگەکانی پەروەردەی وەرزشی و ھونەرەجوانەکان و کۆمپیوتەری سەر بە وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٣ – ٢٠١٤ ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگەکان ڕایگەیاند ئەمساڵ ( ٤٦١) قوتابی لە پەیمانگە وەرزشییەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ئاکرێ و ڕانیە و کۆیە و شەقڵاوە و خانەقین وەرگیراون.

ھەروەھا (٣٨٠) قوتابی لە پەیمانگەکانی کۆمپیوتەری ھەولێر و دھۆک و سلێمانی و سۆران و کەلار و ئاکرێ وەرگیراون.

ھەروەھا ( ٥٤٤) قوتابی لە پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی ( ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ڕانیە و کۆیە و خانەقین و کفری و چەمچەماڵ و کەرکوک و رەواندز وەرگیراون.

ساڵانە لیژنەی ھەڵسەنگاندنی قوتابی و خوێندکاران لە نێوان پەیمانگەکان بۆ ھەڵسەنگاندن و وەرگرتنی فێرخوازان ئاڵوگۆڕ دەکرێت. دواتر لە لایەن لیژنەی باڵای وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکاران ناوەکان ئاشکرا دەکرێت.
Top