سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زەنگی دەسپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا
ئەمڕۆ سێشەممە، رێکەوتی ١٠/٩/٢٠١٣ ساڵی خویندنی قوتابخانەکانی کوردستان دەستی پێکرد و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەی بنەڕەتیی روخسار لە پایتەخت بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەدە و کاربەدەستانی وەزارەتی پەرەوەردە و ماموستایان، یەکەم زەنگی دەسپێکردنی خوێندنی قوتابیانی بۆ ئەمساڵ لێدا.
هاوکات لە گەڵ پایتەخت، ساڵی نوێی خۆێندن لە هەموو شار و شارۆچەکە و گوندەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.