نێچيرڤان بارزانى: كورسى خوێندن له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات بۆ يه‌كه‌مه‌كان دابين ده‌كه‌ين
دواى ئه‌وه‌ى د. عسمه‌ت محه‌مه‌د خالد وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پوخته‌ى ڕ‌اپۆرتێكى ده‌رباره‌ى كار و پلان و چالاكى و پڕۆژه‌كانى وه‌زاره‌ت پێشكه‌ش كرد و ووتارى قوتابييه يه‌كه‌مه‌كان خوێندرايه‌وه، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له ووته‌يه‌كدا كه به‌م بۆنه‌يه‌وه پێشكه‌شى كرد، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى خۆى به به‌شداريكردنى له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى له يه‌كه‌مه‌كان و كه‌سوكار و مامۆستايان كرد و هيواى خواست نموونه‌يان له كوردستان زيادتر بێت.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه \"یه‌كێك له لایه‌نه هه‌ره دیاره‌كانى پێشكه‌وتن و زیندوویى هه‌ر میلله‌ت و ووڵاتێك، به‌رزیى ئاستى خوێندن و په‌روه‌رده و فێركردنه. بۆیه هيچ ووڵاتێك به‌بێ هه‌بوونى سیسته‌مێكى په‌روه‌رده‌یى ڕێك‌وپێك و سه‌رده‌مانه و پێشكه‌وتوو، نه ده‌توانێت ببێته ووڵاتێكى خاوه‌ن پێگه‌ى به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ندوو، یاخود وه‌ك پێویست سوود له خێر و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كانى ووڵاته‌كه‌ى وه‌ربگرێت و بیانخاته خزمه‌تى گۆڕانكاری و خۆشگوزه‌رانیى هاووڵاتیانه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه په‌روه‌رده و فێركردن بنه‌ماى یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیى خۆگونجاندن و به‌هێزبوونى هه‌ر ووڵاتێكه و نموونه‌ى ئه‌مه‌ش له جیهاندا دیار و به‌رچاون\"".
نێچيرڤان بارزانى له‌مباره‌يه‌وه تيشكى خسته سه‌ر نموونه‌ى سه‌ركه‌وتووى كۆرياى باشوور و گوتى: \""ئێستا ئه‌و ووڵاته به‌رهه‌می ئه‌و هه‌وڵه‌یان له گشت بوارێكدا ده‌بینن. له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و له‌گه‌ڵ ئابووریی ووڵاته زلهێزه‌كاندا پێشبڕكێ ده‌كه‌ن. بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سروشتیی دیاریان هه‌بێت، زانا، ئه‌ندازیار، تایبه‌تمه‌ند و شاره‌زای كۆریای باشوور؛ خزمه‌تی ووڵاتی خۆیان و مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن. له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌یاندا دواى جه‌نگ و نه‌بوونی، ڕۆڵی سه‌ره‌كییان گێڕا تا گه‌یشته ئاستی گه‌شه و پێشكه‌وتنی ئه‌مڕۆ\"".
سه‌رۆك وه‌زيران جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه \""حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرنگییه‌كى تایبه‌تى به بوارى په‌روه‌رده و فێركردن داوه و ده‌دات. هه‌روه‌ها هه‌میشه به‌شێكى فراوانى له بایه‌خ و گرنگیدانى خۆى بۆ ئه‌و بواره ته‌رخان كردووه و به‌رده‌وامیش كار له‌سه‌ر گۆڕین و نوێنكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى په‌روه‌رده و خوێندن و فێركردن كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سیسته‌مێكى مۆدرێن و ها‌وتاى ستاندارد و سیسته‌مى ووڵاتانى پێشكه‌وتووى جيها‌ن\"".
نێچيرڤان بارزانى ڕوونى كرده‌وه كه \""یه‌كێك له ستوونه سه‌ره‌كییه‌كانى پێشخستنى هه‌ر سیسته‌مێكى په‌روه‌رده و فێركردن، پێشخستنى ئاستى ئه‌كادیمى و زانستى و پیشه‌یى مامۆستایانه، بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خێكى زۆره‌وه له‌م خاڵه ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له هه‌و‌ڵى به‌رده‌وامدایه كه له ڕێگه‌ى كردنه‌وه‌ى خولى تایبه‌ته‌وه، به‌پێى ستاندارده جیهانییه‌كان ئاستى زانستیى مامۆستایان به‌ره‌وپێش ببات و سوود له تازه‌ترین و دوایین ڕێگه و شێوازه‌كانى وانه‌گوتنه‌وه و چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قوتابیان وه‌ربگرێت؛ كه به لاى ئێمه‌وه بابه‌تێكى هه‌تا بڵێى گرنگه كه له شێوه‌ى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قوتابیان بتوانین زیاتر فێر بین و له جیها‌نى ده‌ره‌وه فێرى ئه‌وه ببین. هه‌ر له‌م چوارچێویه‌دا چوار په‌یمانگاى تازه‌ى مامۆستایان له‌هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته‌وه كه به پێى پێوه‌ره هه‌ره تازه‌كان؛ مامۆستایان ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركى خۆیان به باشى به‌جێ بگه‌یه‌نن\"".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه \""گه‌نجان ڕێژه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌ى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان پێكده‌هێنن كه له زۆر بوارى جیاجیادا ده‌خوێنن و بڕوانامه به‌ده‌ست ده‌هێنن، به‌ڵام هێشتا له زۆر بواردا، به‌تایبه‌تیش له بوارى پیشه‌گه‌ریى زۆر ساده‌دا، پشت به شاره‌زا و پسپۆڕى بیانى ده‌به‌ستین. بێگومان ئه‌مه دیارده‌یه‌كى ته‌ندروست نیه و واى كردووه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی هه‌زاران ده‌رفه‌تى كار له هه‌رێمى كوردستان؛ ها‌نا به‌رین بۆ خه‌ڵكى به‌توانا و شاره‌زا له ده‌ره‌وی هه‌رێمى كوردستانه‌وه. بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سێ كۆمه‌ڵگه‌ى پیشه‌سازیى زۆر سه‌رده‌میانه ده‌كاته‌وه كه تیایاندا به هه‌زاران گه‌نجى كوردستان كار و پیشه‌ى جیاجیا فێر ده‌بن و به‌شدارییه‌كى كارا له بنیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ووڵاته‌كه‌ییاندا ده‌كه‌ن\"".
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند كه \""له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدان و پێشخستنى بوارى په‌روه‌ده و فێركردن، حكوومه‌تى هه‌رێم پرۆژه‌ى بنیاتنانى (500) قوتابخانه و (250) باخچه‌ى ساوایان جێبه‌جێ ده‌كات، كه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كى مۆدێرن و سه‌رده‌میانه له‌خۆى ده‌گرێت و وه‌رچه‌رخانێكى گه‌وره له بوارى بیناسازیى قوتابخانه و باخچه‌ى ساوایان له هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كات. ئه‌م پڕۆژه‌یه كه بودجه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌ى پێویسته، ئێستا له ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌ده‌وه كه‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێبه‌جێكردنه‌وه و ده‌بێته گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تى دروستكردنى قوتابخانه و باخچه‌ى ساوایان له هه‌رێمى كوردستاندا\"".
له كۆتايى وته‌كه‌يدا سه‌رۆك وه‌زيران له‌باره‌ى قسه‌ى قوتابيانه‌وه گوتى:\"" ده‌مه‌وێ باس له‌وه بكه‌م كه ئه‌و به‌ڕێزه‌ى له جیاتى قوتابیان قسه‌ى كرد، خۆشحاڵى كردم و زۆرم پێ خۆش بوو به‌وه‌ى ئاماژه‌ى به دوو شت دا، یه‌كه‌میان: باسى كوردانى ئاواره‌ى سووریاى كرد. هيوا‌دارین وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌بینین هاتووین بۆ ڕێزگرتن له قوتابیان، له داهاتوویه‌كى نزیكدا ئه‌وه‌ش ببینین كه ڕه‌وشى ئه‌و ووڵاته به شێوه‌یه‌كى وا بڕوات كه بتوانن ده‌رفه‌تى باشى خوێندنیان بۆ بڕه‌خسیت. هه‌روه‌ها هيوادارم ئێمه‌ش له كوردستان سنگمان فراوان بێت، چونكه ئه‌مانه كه‌س و برا و ئازیزى ئێمه‌ن و لێیان قه‌وماوه. له هه‌ر شوێنێك هه‌ن؛ هیوادارم یارمه‌تییان بده‌ن و خزمه‌تیان بكه‌ن.
دووه‌م، له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان باسم كرد، پشتگیرى له داواكاریى قوتابیانى ئازیز ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بورسى خوێندن بۆ یه‌كه‌مه‌كان دابین بكه‌ین و بتاننێرینه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خوێندتان له ده‌ره‌وه ته‌واو بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه و خزمه‌تێكى زۆرترى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن\"".
له كۆتايى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا خه‌ڵاتى سه‌رۆك وه‌زيران به سه‌ر يه‌كه‌مه‌كاندا دابه‌ش كرا."